پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و دۆست و ئاشنایانی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند گۆڤار ئەنوەرم بیست،.پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button