نێچیرڤان بارزانی به‌ هانه‌ی په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان تیڤیه‌وه‌ ده‌چێت.

خواكوڕك

پاش لێدان و ئیهانه‌كردنی كچه‌ په‌یامنێریكی كوردستانی تیڤی به‌ ناوی (نه‌شمیل محه‌مه‌د) له‌ شاری سلێمانی له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كی تۆپی پێ له‌ لایه‌ن هێزی چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی سلێمانی، ئه‌و په‌یامنێره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر شاڵاوی په‌لاماری ئه‌و هێزانه‌ و باری ته‌ندوورستی ناجێگیرده‌بێت، بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌تی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی لە (نەشمیل محمه‌مه‌د) بە خودان دەكات و بڕیارە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی وڵاتی ئوردن كە گرێنتی چارەسەریان داوە چاودێری باری تەندروستی نەشمیل محەمەد پەیامبێری كوردستان tv بكرێ، كە بەر لە سێ ڕۆژ لە كاتی ڕوماڵكردنی چاڵاكیەكی وەرزشی لە ناو زانكۆی سلێمای لەلایەن پۆلیسی چالاكیە مەدەنیەكان هێرشی كرایە سەر و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە بێهۆش كەوتبوو.

Back to top button