دوو تۆمەتبار بە 390 گرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

بەرێوەبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایدەگەیێنێت:” دوو تۆمەتبار بە 390 گرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران.

 

بەرێوەبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، رای گەیاند :” دوای بەدواداچوون و چاودێریەكی وورد لەڕێكەوتی ۲٠ / ۸ / ۲٠۲۲ لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی سۆران سەربە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ۳۹٠ ) سێ سەد نەوەد گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ کەل و پەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دوو دانە( تەرازوو ) یەك دانە چەكی جۆری ( دەمانچە ) بگیرێت و لەگەڵ دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار بەناوەكانی ( ز ـ ا ـ ت ) و ( ا ـ م ـ ا ).”

 

بەرێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە :” تۆمەتبارەكان ڕەوانەی دادگا كراون پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.”

 

Back to top button