حکومەت بڕیاریدا… تونێلی ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌ن دەکرێتەوە و دوو تونێلی نوێش دروستده‌کرێن
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاشکرسی دەکات کە دوو تونێلی نوێ لە قەزای دەربەندیخان دروست دەکرێت و تونێله كۆنه‌كه‌ش نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌و کوژمەیەکی بۆ تەرخان کرا.
لە راگەیێندراوێکدا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاو یکرده‌وه تێیدا هاتووه، “له ھەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ تەواوکردنی رێگای دووسایدی دەربەندیخان – کەلار”.
راشیگەیاندووە، “ھەفتەی داھاتوو بە بەشداری نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پلاندانان، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکی پسپۆڕ ده‌كه‌ین بۆ دروستکردنی دوو تونێلی نوێ له قه‌زای دەربەندیخان”.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، “لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، بایەخی تایبەتی بە رێگەوبانی سنوورەکە داوە، بەجۆرێک کە لە تەمەنی ئەم کابینەیەدا رێژەی ئەنجامدراوی پرۆژەی رێگای دەربەندیخان – کەلار، گەیشتوەتە زیاتر لە 55%، لەکاتێکدا پێشتر رێژەی ئەنجامدراو 15%کەمتر بووە”.
باسی لەوەشکردووە کە “وەزارەتی دارایی، بە نوسراوی ژمارە (8343) و بە واژۆی بەڕێز وەزیری دارایی، رەزامەندی بۆ تەرخانکردنی بڕی 187 ملیۆن و828 هەزار دینار دەربڕیوه بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، بەمەبەستی چاککردنەوەی تونێلەكه و کارئاسانیکردن بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان”.