لێژنەیەکی پەرلەمان بۆ لێكۆڵینەوە لە داگیركاریی زەوی، دەچنە سلێمانی
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان، بڕیاردەری لێژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای دەکات ، بڕیاریان داوە لێژنەیەک بۆ بەدواداچوون لەبارەی داگیرکردنی زەوییەکان بنێرنە سلێمانی و لێژنەکەش ڕاپۆرتی خۆیان ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیران بکەن
نزار مەلا غەفار، بڕیاردەری لێژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان هاوکات لەو لێدوانەیدا ئاماژە بەوە دەکات ، یاداشت و داواکاریی زۆریان بۆ هاتووە لەبارەی دەستدرێژیکردنە سەر زەوییەکانی سلێمانی، ”بۆیە لە کۆبوونەوەکانی رابردوو بریار دراوە لێژنەیەک پێک بێت بۆ ئەوەی بچینە سلێمانی و بەدواداچوون بۆ داگیرکردن و دەستدرێژکردنە سەر زەوییەکانی حکومەت بکەن “.
لوکۆتاییشدا گوتی : ”دوای دەست پێكردنی بەدواداچوونەکان، راپۆرتێک ئامادە دەکەین و دەیدەینە ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دیاردەی دەستدرێژیکردن و داگیرکردنی زەوییەکان لە سلێمانی“.