وادەی دەنگدان بە ئەندامانی کۆنگرەی پارتی دیاریکرا

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان وادەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی  کۆنگرە ئاشکرا دەکات

 

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی راگەیاند: “لە 27/8/2022، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14 دەستپێدەکات

 

هەر وەها گوتی : “ماوەی دەنگدان بەپێی ژمارەی دەنگدەر دەگۆڕێت، چونکە دیار نییە چەند رۆژ دەخایەنێت”.

دەبارەت بە ژمارەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی، نەجات حەسەن، گوتی: “زیاتر لە 600 هەزار ئەندام مافی دەنگدانیان هەیە، کە 800 ئەندامی کۆنگرە هەڵبژێرن”.

 

بڕیارە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ یان سەرەتای مانگی 11، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەبچێت.

 

بەپێی پەیڕەوی کۆنگرە تەنها ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەبێ دەنگدان دەبنە ئەندامی کۆنگرە، لە %25ی ئەندامانی کۆنگرەش دەبێت ئافرەت بن.

Back to top button