چوارچێوەی هاوئاهەنگی دژی ڕەوتی سەدر دەوەستێتەوە

 

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە هەموو جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ رەوتی سەدر رەتدەکاتەوە

 

لە راگەیەندراوەکەدا چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا هاتووە ، حكومەت بەرپرسیارە لە پاراستنی موڵكی دەوڵەت، گیانی فەرمانبەران و بەتایبەتی دەسەڵاتی دادوەری.

 

چوارچێوەی هاوئاهەنگی  سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکات لەلایەن لایەنگرانی سەدر، داواش دەکات هێز و لایەنە سیاسییەکان بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییە و ئیدانەی بکەن.

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، تا خۆپیشاندەران لەبەردەم دامودەزگاکانی دەوڵەت نەکشێنەوە ئامادەنین هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ رەوتی سەدر بکەن.

Back to top button