حکومەت کار دەکات بۆ بەگەرخستنەوەی کارگەکان

 

راوێژکای وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە ھەرێمی کوردستان  لە لیدوانێکدا ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات5 ھەزار کارگە ھەیە کە 3 ھەزار و 500 کارگە کار دەکەن و کار دەکرێت و ئاسانکاری دەکرێت بۆ ئەوەی ئەوانەی ماون کە ھەزار و 500 کارگەیە ئەوانیش بەگەر بخرێنەوە، کە سودێکی زۆری دەبێت ھەم لەڕووی داھات و ھەمیش لە رەخساندنی ھەلیکار، بۆیە بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت و ئەوانەی ماون ئەوانیش بەگەر دەخرێنەوە.

 

 

فەتحی مەجید راوێژکای وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانهاوکات ئاماژە بەوە دەکات : “وەزارەتی بازرگانی کار دەکات بۆ ئەوەی ئەو کارگانەی لەکار وەستاون بەگەر بخرێنەوە بەپێی ئەو رێنمایانەی دەرچوونە کە ئاسانکاری بکرێت بۆ کارگەکان، بۆ نموونە ئەو ماددە خاوانە و کەل و پەلانەی بەکاری دێنن لێخۆشبوون لە گومرگەکان بۆ وەربگیرێت و لەبارەی بەکارھێنانی کارەبا یەکەی کارەبا کەمتر بکرێتەوە وەکو ھاندان و ھەر کارگەیەک کە ویستی ئەوەی ھەبێت بەکار بخرێتەوە کەل و پەل ھاوردە بکەن ئاسانکاریان بۆ بکرێت، بۆیە ھەموو ئاسانکاریان بۆ دەکرێت و ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتەکانی دیکە ھەبێت ھەوڵدەدرێت ڕەزامەندی ئەوانیش وەربگیرێت، بۆیە وەزارەتی خۆمان لەگەڵیان لەگفتووگۆ دایە، ھەروەھا ئەو ھەنگاوانە بەردەوامن ،چونکە ئەوە خزمەت بە گشتی دەکەن، لەبەر ئەوەی دەستی کار زیاتر دەبێت کارگەکان بەگەر بخرێنەوە و کرێکاری زیاتر وەردەگرن و داھاتێکی نیشتیمانی دەبێت”.

 

 

فەتحی مەجید لە کۆتاییشدا ڕوونی دەکاتەوە : “کە لەناوخۆ کەل و پەل بەرھەم بێت لەناوخۆ بەکاردەھێندرێت و سوودی بۆ خەڵکی خۆمان دەبێت، بۆیە ھەرچی لەتوانابێت دەیکەین بۆ بەگەر خستنەوەی کارگەکان، کە پێنج ھەزار کارگە ھەیە لە ھەرێم، کە ھەزار و500 کارگەش وەستاون، ھەندێکیان گرفتیان ھەیە و ھەندێکیان ھەوڵدەدەن ئامێری کەل و پەلی نوێ بەکار بێنن و ھەندێک لەپرۆسەی دامەزراندن دان، بۆیە دوو قۆناغ لەخۆ دەگرێت ئەویش رەزامەندی و ئەوەی دووەمیش بەرھەمھێنان، بۆیە ئێستا کارگەکان لەو قۆناغەدان و ئەوانەی ماون ئەوانیش بەگەر دەخرێنەوە “.

Back to top button