چاكسازیەكەی حەیدەر عەبادی گەندەڵی زیاد كردووە

خواكوڕك
دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی لەسەرەتای دەست بە كار بوونی بڕیاری چاكسازی لە نێو حكومەتی عێراق ئەنجامدا بڕیاردەری لیژنەی دارایی‌ پەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێت، چاكسازیەكەی عەبادی پەرلەمانی بەهەڵەدا برد, چونكە لە بری ئەوەی خەرجی و رێژەی گەندەڵی كەمبكاتەوە زیادی كردوه، دەشڵێت، هەندێ خەرجی 10 قات زیادی كرد‌وە.

ئەحمەدی حاجی‌ ڕەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی و بڕیاردەری لیژنەی دارایی‌ پەرلەمانی عێراق، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەو دەسەڵاتەی پەرلەمان بەخشیە سەرۆكی وەزیرانی عێراق بۆ مەبەستی خۆی لە كەمكردنەوەی وەزارەتەكانی بەكاری هێناوە.
ئەحمەدی حاجی رەشید دەڵێت”چاكسازیەكەی عەبادی پەرلەمانی بە هەڵەدا برد چونكە بەشی دووەمی ئەو دەسەڵاتەی كە پەرلەمان بەخشیە سەرۆك وەزیرانی عێراق بریتی بو لە كەمكردنەوەی وەزارتەكان دیاربو سەرۆك وەزیران مەبەستی خۆی هەبو لەم كەمكردنەوەیە كە بریتی بو لە :1.كەم كردنەوەی ژمارەی وەزارەتەكان بەمەبە‌ستی كەمكردنەوەی رۆتین و پانتایی دەوڵەت و كەم كردنەوەی یەكە ژمێریاییەكان.2.گۆڕینی جۆری وەزیرەكان بو كە عەبادی حەزی بەهەندێ وەزیر نەدەكرد”.
ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵ‌ دەشڵێت” بۆیە چاكسازیەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بری ئەوەی خەرجی كەم بكاتەوە زیادی كردوە، لە بری ئەوەی رێژەی گەندەڵی كەمبكاتەوە زیادی كردوه چونكە مەبەست لە چاكسازی ئەوەیە كە سەرەنجام خەرجیەكانی حكومەتی تێدا كەم بێتەوەو رێژەی گەندەڵێش كەمتر بێتەوه بۆیە هەر بڕیارێك دیڕاسە و لێكۆڵینەوەی وردی بۆ نەكرێت بڕیارێكی سەركەوتو نابێت ئەوەش چاكسازیەكەی عەبادی بو”.

Back to top button