سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری بکشێنەوە

 

کاتێک شەپۆلی خۆپیشاندەرانی سەدر گەییشتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ،، داوای له‌ لایه‌نگرانی كرد، له‌به‌ر ناوبانگیان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكشێنه‌وه‌ و بچنه‌وه‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران

 

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌به‌ر پارێزگاری كردن له‌ ناوبانگی شۆڕشگێڕان و له‌ پێناو زیان نه‌گه‌یاندن به‌ گه‌لی عێراق ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م له‌ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكشێنه‌وه‌ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.

هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە  : په‌یامه‌كانی خۆتان له‌ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران و له‌كارلادانی گه‌نده‌ڵكاران و هه‌ر په‌یامێك خۆتان پێتان گونجاوه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌.

Back to top button