نەورۆز لە لایان پەكەكە لە سوریا قەدەغەكرا
خواكوڕك
بەگوێرەی بڕیارێكی بەناو ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی( شیمالی سوریا) لە كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستانی سەر بەپەكەكە، نەورۆزی ئەمساڵ لە تەواوی شار و ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان قەدەغە كراوە، مە تێیدا بریارەكە بەم شێوەیە، نابێت ئاگری نەورۆز هەڵبكرێت، نابێت ئاڵای كوردستان و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان یادی نەورۆز لە رۆژئاوای كوردستان بكەنەوە”.
ئیدارەی خۆسەری پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان كە بەناوی ( شمالی سوریا) بە بریارێكی ئیداری بۆ سەرجەم ئاسایشی ئەو ئیدارەیە نێردراوە، كە بۆ جەژنی نەتەوەی كورد نەورۆز ئەمساڵ ئاگر هەڵكردنەوە یاد كردنەوەی ئەو نەورۆزە قەدەغەیە بۆ سەرجەم لایانێك و كوردانی رۆژئاوای كوردستان”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، بڕیارەكە بەزمانی عەرەبی كە زمانی فەرمی ئیدارەی خۆسەری پەكەكەیە لەسوریا، بۆ سەرجەم ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان نێردراوە، كە یاد كردنەوەی جەژنی نەوتەوەی كورد لەسەرجەم ئەو ناوچانە قەدەغەیە كە دەكەوێتە سنوری رۆژئاوای كوردستان و ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی پەكەكەدا، بەهیچ شێوەیەك نابێت رێگا بدەن كوردەكان ( ئاگر و ئاڵای كوردستان) هەڵكەن، واژووی بریارەكە لەژێر ناوی (دادگای شمالی سوریا)