مەولود چاوش ئۆغڵوو: مەرجی پێشوەختمان نییە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سوریا
وهزیری دهرهوهی توركیا رایگهیاند، بۆ گفتوگۆكردن لهگهڵ حكومهتی سوریا هیچ مهرجێكی پێشوهختهیان نیه و خوازیارن گفتوگۆكان له دیمهشق بن.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تورکیا مەرجی پێشوەختەی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا نییە و پێویستە گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق ئامانجدار بێت.
لێدوانەکانی چاوشئۆغڵو، رەنگدانەوەی نەرمبوونی هەڵوێستی ئەم دواییەی ئەنقەرە بوو بەرامبەر بە حکومەتی بەشار ئەسەد، دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە ململانێ تورکیا لەو ماوەیەدا پشتیوانی لەو یاخیبووانە کردووە، کە هەوڵی رووخاندنی سەرۆک کۆماری سووریایان دابوو.