هۆشیار زێباری : بۆ یەکەمجار نهێنییەك لەبارەی دانوستاندنەكانی پارتی و رەوتی سەدر ئاشكرا دەكات
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی نهێنییەكی دانوستاندنەكانی پارتی و رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی سیادەی ئاشكرا كرد لەبارەی پێشنیازێكی پارتی.
زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە كە بۆ مێژوو دەیڵێت، لە كاتی دانوستاندنەكانیاندا لەگەڵ رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی سیادە، پارتی پێشنیازی كرد لە ڕێكەوتننامە سێقۆڵییەكەی كوتلە گەورەكەی پەرلەماندا بۆ پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینە، خاڵێك زیاد بكرێت بۆ چاكسازیكردن لە دەسەڵاتی دادوەری، بەڵام هەڵوێستی رەوتی سەدر ئەوە بوو كە دەسەڵاتی دادوەری نەخرێتە ناو سیاسەتەوە، چونكە دادگا بێلایەنە و ستەمیان لێ ناكات، بەڵام بڕیارەكانی دواتری دادگا پرۆژەكەی لێ پەكخستن و ئەم دۆخەی ئێستای هێنا ئاراوە.