مووچه‌ی 4 مانگ بۆ پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 20ی هاوبه‌ش خه‌رج دەكرێت.
بڕیار دراوه مووچه‌ی 4 مانگ بۆ پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 20ی هاوبه‌ش خه‌رج بكرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: “لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق کۆبووینەوە و گفتووگۆمان کردووە لەبارەی دابینکردنی بوودجە بۆ لیوای 20ی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق، كه له ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركیان پێ ده‌سپێردرێت”.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه: “وەزیری بەرگری عێراق بڕیاری داوە، وەکوو ھەنگاوی یەکەم، مووچەی 4 مانگیان بۆ خەرج بکرێت، بۆیە بوودجەیان بۆ دابین دەکرێت و مووچە بۆ ئەو لیوا ھاوبەشە دابین دەکرێت و ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت”.