لە سەر بەڕێوەبەری کەناڵێکی لۆکالی، کێشەیەکی دیکە لە نێو یەکێتی دروست بوو.

لە سەر بەڕێوەبەری کەناڵێکی لۆکالی، کێشەیەکی دیکە لە نێو یەکێتی دروست بوو، مەکتەبی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبەو مەڵبەندەکەیان لە گەرمیان دژی بڕیارەکانی یەکتری دەوەستنەوە.

میدیاکانی سلێمانی ئاشکرای دەکەن، دوای ئەوەی ستران عەبدوڵا بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی کارمەندێکی ھاتوچۆ دەکاتە بەڕێوەبەری کەنالی ناوخۆی ئایندە لەکەلار ، کارمەندانی ئەو کەناڵە لەکۆی ١٨ کارمەند ١٤ کارمەندیان واژویان کۆکردۆتەوە بۆ لابردنی و میقداد شێخ بھادین بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی لەڕێگەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە داوای لە ستران عەبدولا کردوە ئەو بەڕێوەبەرە بگۆڕن بەلام ستران ڕەتی کردۆتەوە بیگۆڕێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەو بەڕێوەبەرە کەناوی کاروان سامانە کارمەندی ھاتوچۆی گەرمیانە و بەبڕیاری عەمید موحسن مەنسور تەنیسب کراوە بۆ دیوانی ئیدارەی گەرمیان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش پێی وتوە دەوام مەکە و لەکەناڵەكە بمێنەوە و موچەی بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیانیش مانگانە وەردەگرێت.

ئێستا ئەو بەرێوەبەرە وەک تەحەدایەک دوو کارمەندی دورختستۆتەوە کە ژن و زاواکەی خۆی ھێناوە لەجێیان دەوامی پێدەکات، و دوو کارمەندیشی سزاداوە لەبەرئەوەی چوەتە ژورەکەیان لەبەری ھەڵنەستاونەتەوە سەر پێ.

Back to top button