پارتی بۆ بەشداریكردن لە هەر گفتوگۆیەكی سیاسی لە عێراق مەرجی هەیە

هەفتەی رابردوو لەسەر داوای مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی فرەوان بۆ رێككەوتن لەسەر دەستپێكردنی گفتوگۆی نیشتمانی بە مەبەستی چارەسەركردنی تەنگژەی سیاسی لە عێراق هاتە سازكردن.

عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێك نووسیویەتی، ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ گفتوگۆداین، بەو مەرجەی هەموو لایەنە سیاسییەكان ئامادەی بن.

 

Back to top button