مەسرور بارزانی، بڕیارێکی دڵخۆشکەری لە پێناو کەم ئەندامان دەرکرد

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،بڕیار درا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.

 

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند :” لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردن بە گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و لە پێناو زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بە ڕەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٢, بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،بڕیار درا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.

Back to top button