دادگای ئیتیحادی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه
دادگای ئیتیحادی رایگه‌یاند، رۆژی (30ی ئاب/ ئۆگێستی 2022) له باره‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.
دادگای ئیتیحادی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات : دادگا بڕیاری دا، دانیشتنی خۆی له باره‌ی داوای ژماره 188ی ئیتیحادی، كه له لایه‌ن نه‌سار زه‌غیر ئه‌لڕه‌بیعی، ئه‌مینداری كوتله‌ی سه‌دره‌وه، پێشكه‌ش كراوه دوابخات بۆ رۆژی 30ی ئاب.
هاوکات روونی کردۆتەوە ، كه ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پابه‌ندكردنی سه‌رۆك كۆماره بۆ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی 64 له ده‌ستووری ئیتیحادی.
پێشتر رۆژی (14ی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، دادگای ئیتیحادی ره‌تیكرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌بێت.