هۆشیار زێباری باسی ڕێگەچارەیەك بۆ دۆخی ئێستای عێراق دەكات

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رای گەیاند بۆ چارەسەركردنی ئەو بارگرژییەی لە عێراق دروست بووە، تەنها دەبێ پشت بە دایالۆگی نیشتمانی ببەسترێت.

زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر” بڵاوی كردەوە كە بۆ چارەسەركردنی ئەو بارگرژییەی لە عێراق دروست بووە، تەنها دەبێ پشت بە دایالۆگی نیشتمانی ببەسترێت، بەڵام ئەمە پێویستی بە ئامادەكارییەكی گشتی و رەخساندنێكی ڕژد هەیە، بە جۆرێك تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆ بكرێنەوە، بە تایبەتی لایەنە كاریگەرەكان لە رەوتی سەدر، دەنا هەر دایالۆگێك بێ سوود و بەرهەم دەبێت.

Back to top button