سەرکردەیەکی یەکێتی: نابێت حەشدی شەعبی لەهەرێم هێزی هەبێت

خواکوڕک

دوای تێپەڕینی دووساڵ بەسەر دۆخی چەق بەستووس هەرێم و خراپی پەیوەندیە سیاسیەکان، سەرەڕای دەستپێشخەریەکانی سەرۆکی هەرێم تائێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێکەوتن، بەرپرسێکی یەکێتیش دەڵێت، ده‌ست پیشخه‌رییه‌كه‌ی جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی باش بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ به‌ عه‌مه‌لی جێبه‌جێ بكه‌ن
حامیدی حاجی غالی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەلێت:” هۆكار زۆره‌ بۆ رێكنه‌كه‌وتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان زه‌ره‌ریشیان بێت ده‌بێت رێك بكه‌ون، مه‌رج نییه‌ هه‌موو شتێك به‌دڵی لایه‌نه‌كان بێت، به‌ڵكوو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ قوربانی بدرێت به‌ هه‌ندێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، ئه‌ویش به‌ ئامانجی رێکكه‌وتن و ده‌ربازكردنی كوردستان له‌و قه‌یرانانه‌ی تێی كه‌وتووه‌”

 

حامیدی حاجی غالی گوتیشی:”ده‌ستپیشخه‌رییه‌كه‌ی جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی باش بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ به‌ عه‌مه‌لی جێبه‌جێ بكه‌ن، پێم وایه‌ به‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ده‌تواندرێـت كێشه‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت”

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت:” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم له‌سه‌ر كه‌سێك و دوو كه‌س مه‌سه‌له‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دوا بخرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ بابه‌ته‌ پێوه‌ندیی به‌ رێكکه‌وتنی سیاسییەوە هه‌یه‌، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان چۆن رێك که‌وتن پێشتیوانی ئه‌وه‌ ده‌كه‌م، به‌ڵام نابێت له‌سه‌ر كه‌سێك كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخرێت، ده‌كرێت هه‌ر پۆستێك هۆكار بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌وها ئه‌و پۆسته‌ ببه‌خشرێت و وازی لێ بهێندرێت، ئه‌ویش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانی ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەڵێت:” ئێمه‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بین و دۆستی عێراق بین باشه‌، ئه‌وه‌ زیاتر له‌ سه‌د ساڵه‌ عێراق دۆخی به‌م شێوه‌یه‌ كه‌ هه‌ر نه‌هامه‌تی و شه‌ڕی ناوخۆیه‌، ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌كۆڵ عێراق نابێته‌وه‌ تا مافی چاره‌نووسی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كرێت

لەکۆتایدا ئەو سەرکردەیەی یەکێتی گوتی:”  دژی ئه‌وه‌م حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كاندا هێز و چه‌كداری هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ بۆ داهاتوو كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات، له‌ ناوچه‌كانی خۆیان هه‌رچییه‌ك بكه‌ن ئه‌وه‌ پێوه‌ندیی به‌خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام نابێت له‌ ناوچه‌كانی ئێمه‌دا هێزیان هه‌بێت.

Back to top button