سامانه سرووشتییه‌كان: بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌ستووریی نین
دوای ئەوەی رۆژی 23ی ئاب 2022، سۆمۆ رایگه‌یاندبوو، رێکاری یاسایی له دژی كڕیارانی و بازرگانانی نەوتی خاوی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی نامه‌یه‌كەی دایه‌وه‌و، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی سۆمۆ ده‌كات.
لە وەڵامەکەی وەزارەتی سامانه سرووشتییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووه: نامەکەی سۆمۆ هیچ نییە جگه له دڵۆپێكی دیكه له زانیاری هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌كارانه‌ی سۆمۆ و به‌شێكه لە شەڕێکی سیاسی.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و شه‌ڕه‌ی سۆمۆ هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و درووستكردنی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌میاندا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، نامه‌كه‌ی سۆمۆ درێژكراوه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی دادگای فیدراڵییه، كه دژی هه‌رێمی كوردستان گرتوویانه‌ته به‌ر.
له نامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كاندا، ره‌خنه له دادگای فیدراڵی گیراوه و ئه‌وه هاتووه، كه دادگای باڵای فیدراڵی نییه و بڕیاره‌كه‌ی پابەندکەر نییە. ئەمەش لەبەرئەوەی هێشتا دادگای باڵای فیدراڵی بەپێی دەستووری فیدراڵی پێکنەهاتووە. بۆیە بڕیاره‌كانی هیچ قورسایییەکی یاسایی لە عێراق و شوێنەکانی دیکەدا نییه.
لەوەڵامەکە هەروەها هاتووە:” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پابه‌نده به پرۆسه‌ی ناوبژیوانی و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گاز له عێراق.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە:” ئەو ناکۆکییانە وەک هەر جیاوازییەکی تری بیروڕا دەبێت بە پێی دەستووری فیدراڵی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق چارەسەر بکرێن.
لەکۆتایی وەڵامەکەی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان هاتووە:” حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەنگاوە بەهێزەکان بۆ بەرگریکردن لەو مافانە.