یوسف محەمەد داوا لە هەموو دەوڵەتانی جیهان دەكات هیچ حیساب بۆ كوردستان نەكەن
خواكوڕك
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ ئاژانسێكی رووسی سەرۆكی پێشووی پەرلەمان، ( یوسف محەمەد) داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات مامەڵە لەگەڵ كوردستان نەكەن و حیساب بۆ كوردستان نەكەن”.
هەر لەو دیمانەیەدا یوسف محەمەد ئەوەشی بەئاژانسی سپۆتنیكی روسی راگەیاندووە، حكومەت و دەسەڵاتداری ئێستا كوردستان شەرعیەتی نیە، نابێت دەوڵەتانی جیهان مامەڵە لەگەڵ كوردستان بكەن، دەبێت مامەڵە كردن لەگەڵ ئەو حكومەتە و دەسەڵاتداریەی باشوری كوردستان رابگرن، چیتر حیساب بۆ كوردستان و حكومرانی كوردستان نەكەن”.
هەروەها یوسف محەمەد دەلێت، دەبێت دەوڵەتانی جیهان ئەوە بزانن كە ئەگەری شەڕی ناوەخۆی بەهێز هەیە لەكوردستاندا، نابێت چیتر مامەڵە لەگەڵ حكومەتی كوردستان و دەسەڵاتدارانی كوردستان بكرێت، پەیوەندیەكانتان رابگرن لەگەڵ كوردستان و هیچ حیسابێك بۆ كوردستان نەكەن”.
شایانی باسە یوسف محەمەد باس لە بوونی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكات و دەلێت بارزانی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی داگیر كردووە، ئەمە لەكاتێكدایە كە بارزانی زیاتر لە سێ جار داوا لە حزبەكەی یوسف محەمەد و تەواوی حزبەكانی كوردستانی كرد كە كەسێك بۆ جێگای بارزانی بدۆزنەوە، بەڵام نەك هەر كەسیان نەدۆزیەوە بۆ جێگای بارزانی بەڵكو هەفتەیەك بەر لەئێستا سێ ئەندامی حزبەكەی یوسف محەمەد بە واژووی بارزانی بوونە بەرێوەبەری گشتی لە دەستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بەڵام حزبەكەی یوسف محەمەد واژووی بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم بۆ پێدانی ئەم كورسیانەی وەك بەرێوەبەری گشتی بۆ ئەو نوێنەرانی حزبەكەی رەد نەكردەوە بەڵكو مامەڵەی لەگەڵ كرد ئەمەش بەرای چاودێرانی سیاسی دووفاقێیەتیە كە لەمیدیادا بەشێوەیەك قسە دەكەن و لە پۆست وەرگرتن دا مامەڵە لەگەڵ بارزانی دەكەن وەك سەرۆكی هەرێم”.