ماکرۆن بۆ دانووستانەکانی ڤییەننا:تۆپەکە لە کۆڕەپانی ئێراندایە

 

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا دەڵێت ئێستا رێككەوتن لەسەر زیندووكردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی پەیوەستە بە بڕیاری ئێران و تۆپەكە لە گۆڕەپانی كۆماری ئیسلامیدایە.

لە وتارەکەیدا لە ڕۆژی هەینیدا جەختی لەوە کردەوە کە دەقی کۆتایی کە یەکێتی ئەوروپا بۆ زیندووکردنەوەی JCPOA ئامادەی کردووە باشترە لەوەی کە ڕێککەوتن نەکرێت.

لە وەڵامی ئەم دەقە کۆتاییەدا، ئێران چەند پێشنیارێکی خستەڕوو و ئەمریکاش دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە فەرمی تێبینییەکانی خۆی وەک وەڵامێک بۆ پێشنیارەکانی ئێران نارد. کاربەدەستانی ئێران ڕایدەگەیەنن کە خەریکی لێکۆڵینەوە لە بۆچوونەکانی ئەمریکان.

ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ جێگای دڵخۆشییه‌ که‌ ئێران له‌ هه‌ندێک داخوازی پاشه‌کشه‌ی کردووه‌ له‌وانه‌ دوورخستنه‌وه‌ی سپای پاسداران له‌ لیستی ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ڵام هێشتا کێشه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌کان ماون.

Back to top button