کۆچبەرە کوردەکانی گیرخواردوو لە ئاوی هەرێمایەتی یۆنان رزگار کران
نزیكه‌ی 80 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری كورد، كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سه‌رده‌شتی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانن و لە ئاوی هەرێمایەتی یۆنانداگیریانخواردبوو، رزگارکران و بە کەشتیەکی بارهەڵگر رەوانەی وشکانی دەکرێن.
راگەیاندنەکان باس لەوە دەکەن ، کەشتیەکی گەورەی بارهەڵگر کۆچبەرەکانی رزگارکردووە و بڕیاروایە لە چەند کاتژمێرێکیداهاتوودا، رەوانەی نزیکترین بەندەری یۆنان بکرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، “لەنێو کۆچبەرەکاندا منداڵ و ئافرەت هەن و بارودۆخی تەندروستییان جێگیرە و هەمووان سەلامەتن“.
جێگەی ئاماژەیە ، دوو رۆژ لەمەوبەر نزیكه‌ی 80 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری كورد، كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سه‌رده‌شتی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانبوون، له ئاوی هه‌رێمایه‌تی یۆنان‌دا و له ده‌ریای ئیجه‌دا گیریان خواردوو و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستبوو.