لە عێراق نۆ ملیۆن هاووڵاتی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێریی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە حكومەتی فیدراڵیی عێراقئاشكرای كرد 9میلۆن هاووڵاتیی عێراقی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
زیكرا عەبدولڕەحیم بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێریی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە لێدوانێکدا بۆڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات كە یەك ملیۆن و 400 هەزار خێزان مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن، ئەمەش لە كاتێكدایەكە ئەوانەی شایستەن ئەو مووچەیە وەربگرن سێ ملیۆن خێزانن.
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات كە 200 هەزار گەنج ئەوانەی كە دەتوانن كار بكەن، مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن.
لە کۆتاییشدا گوتی :لە عێراقدا 9ملیۆن هاووڵاتی لە خوار هێڵی هەژاریدا دەژین.
ئەمەش لە كاتێكدایە بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق بە 69.5 ملیار دۆلار مەزەندە كراوە، ئەگەر نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە 45 دۆلاری ئەمریكی بێت.