ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی دەست پێدەکات
بڕیارە ئەمڕۆ لە شار و شارۆكەكان لەناو دامەزراوە فەرمییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەڵبژاردن بكرێ بۆ ئەندامانی كۆنگرە و لە هەر ناوچە و لقێك كۆمەڵێك كەس كاندیدن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)، بڕیارە ئەمڕۆ لە سنووری باڵەکایەتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی دەست پێبکات و دواتر پڕۆسەی دەنگدان بۆ ههڵبژاردنی ئهندامانی كۆنگرهی 14، قۆناغ بە قۆناغ لەسەرجەم سنووری سەرجەم لقەکان دەست پێدەکات.
بەپێی بڕیاری سەركردایەتیی پارتی كۆنگرەی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆك ئەنجام دەدرێ، تشرینی دووەمی ئەمساڵ كۆنگرە دەست پێ دەكات.