کۆنگرەی پارتی  800 ئەندامی دەبێت و 25٪ـی بۆ ئافرەتان دیاریکراوە

 

پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14 ی پارتی دیموکراتی کوردستان  نزیک بە یەک مانگ و نیو دەخایەنێت و سەرەتای تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە شاری دهۆک بەرێوەدەچێت .

 

لەمبارەوە ئیدریس هادی، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان ئاشکرای دەکات تەواوی ئەندامانی پارتی کە ناویان لە ناو داتابەیس هەیە و نوێکراوەتەوە، مافی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی پێش کۆنگرە هەیە و رێگری لە هیچ کەسێکیش ناکرێت.

 

سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ـی پارتی، هەروەها گوتی :ئەگەر تا 15ـی مانگی تشرینی یەکەم کارەکانمان تەواو کرد، کۆنگرە لە کۆتاییەکانی ئەو مانگەدا دەگیرێت، ئەگەرنا لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم دەبێت، ئەو کات رۆژەکەش دیاری دەکرێت.

 

بەپێی لێدوانی ئیدریس هادی، ئەندامانی سەرکردایەتی و لیژنەی هەڵبژاردن کە 21 کەسن، بەبێ هەڵبژاردن دەچنە کۆنگرە. هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن، پێویستە چوار هەزار کەسی هەبێت و ئەگەر نەگەیشتە ئەو رێژەیە، چەند ناوچەیەک تێکەڵ دەکرێن بۆ ئەوەی ژمارەکە تەواو بێت. لە هەر بازنەیەک، چوار کەس دەچنە کۆنگرە. کۆنگرەکە 800 ئەندامی دەبێت و 25٪ـی بۆ ئافرەتان دیاریکراوە.

 

Back to top button