چەندین پرۆژە لە گەرەکی سێبەردانی هەولێر دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

 

لە چوارچێوەی پرۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دانانی بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی سێبەردانی خستە بواری جێبەجێکردن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/٨/٢٧ بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر،مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار،ئەندازیار عبدالواحد احمد،سەرۆکی شارەوانی هەولێر،ڕازان خەلیل بەرپرسی بەشی هونەری،محمد یوسف،بەڕێوەبەری شارەوانی سێ، چەندین پڕۆژەی دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی سێبەردان دەستیپێکرد.

پرۆژەکان بریتی لە

١-دروستکردنی شەقامەکانی گەرەکی سێبەردان /ئۆدل پرێست کەرتی ٩٠٠٠ قۆناغي یەکەم بە گوژمەی ٢٧٥،٠٠٠،٠٠٠ دینار/پەرەپێدان

٢-دروستکردنی شەقامێکی ٢٠م لەگەرەکی سێبەردان بە گوژمەی ٨٣،٠٠٠،٠٠٠ دینار /پەرەپێدان

٣- دروستکردنی شەقامەکانی گەرەکی سێبەردان/ئۆدل پرێست کەرتی ٩٠٠٠ قۆناغي دووەم بە گوژمەی ٢٦٥،٠٠٠،٠٠٠ دینار لەسەر ٪١٥ داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی

٤- کۆنکریت کردنی چەند شەقامێک لە ناو گوندی سێبەردان بە گوژمەی ١٣٧،٠٠٠،٠٠٠ دینار /لەسەر داهاتی ٪١٥ سەرۆکایەتی شارەوانی.

گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی شاری هەولێر بەردەوامە، لە قۆناغەکانی داهاتوو هەموو ئەو گەڕەک و شەقامانە کاریان لەسەر دەکرێت کە پێویستیان بە گەیاندنی خزمەتگوزارییە.

Back to top button