حکومەتی ھەرێمی کوردستان  لەگەڵ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەراندا نییە”

 

نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە یەکێتی ئەوروپا ئاشکرایکرد، لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە فشارێکی زۆر لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە بۆ ناردنەوەی پەنابەران بەشێوەی زۆرە ملێ دەشڵێ، حکومەتی ھەرێم لەگەڵ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەراندانییە.

 

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەوروپا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ” یەکێتی ئەوروپا فشارێکی زۆری خستووتە سەر حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەزۆر پەنابەران رەوانە بکرێنەوە، تا ئێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەراندا نییە، لەوانەیە زۆریش لەسەر حکومەت کەوتبێت بۆ رەتکردنەوەی ئەو داواکاریەی یەکێتی ئەوروپا، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی پەنابەران حکومەتی ھەرێم نەچووەتە ژێر باری ئەو داواکاریەی ئەورۆپا.

هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە  ” نزیکەی ١٥ ساڵ دەبێت ئەو فشارە ھەیە لەسەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەندێ لایەن پڕۆپاگندەی ئەوە دەکەن ھەرێمی کوردستان رازیە بەو داواکاریەی ناردنەوەی پەنابەران، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی ھەرێم بە ھیچ شێوەیەک لەگەل ناردنەوەی زۆرە مللێ نیە بۆ پەنابەران.

 

دلاوەر ئاژگەیی روونی کردەوە” حکومەتی ھەرێم تەنیا لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیە بۆ ھەر کەسێک ئەگەر بیەوێ بگەڕێتەوە، لەگەل ئەوەشدا ھەرێمی کوردستان ئامادەی کار ئاسانییە بۆ پەنابەرانەی بە ئارەزوومەندانە دەیانەوێ بگەڕێنەوە، تۆمارکردن و ناردنەوەی پەنابەران لە رێگەی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵە، لەبەر ئەوەش ئەو ئامارەی تۆمارکردنی پەنابەران لای ئێمە نییە و نازانین چەند بۆ گەڕانەوە خۆیان تۆمار کردوە.

Back to top button