موقتەدا سەدر مەرجێکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی ڕاگەیاند
ساڵح محەممەد عێراقى لە نوێترین تویتیدا لە زاری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرەوە رایگەیاند، گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەشدارینەکردنی ئەو حیزب و کەسایەتییانەیە کە لە دوای 2003ـەوە لە کایە سیاسییەکاندا هەبوون. دەشڵێت، بە مەرجی جێبەجێکردنی ئەو داواکارییەیان ئامادەن لە ماوەی کەمتر 72 کاژێردا رێککەوتن واژۆ بکەن.