ئەمریکا هەوڵ دەدات چەکی لەیزەر پەرەپێبدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی مووشەکی هایپەرزۆنیکی ڕووسیا و چین

 

مایکل گیلدی، ئەفسەری باڵای هێزی دەریایی دەڵێت، هێزی دەریایی ئەمریکا پەرە بە سیستەمی وزەی ڕێنمایی کراو دەدات وەک بەرگرییەکی پۆتانسێل لە دژی موشەکەکانی هایپەرسۆنیک.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشکەوتنەکانی ڕووسیا و چین لە بواری تەکنەلۆژیای چەکی زۆر دەنگدا “نیگەرانییەکی بەرچاوە”.

 

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕوونیشی کردەوە کە پەرەپێدانی ئەو سیستەمەی کە لەیزەری وزە بەرز یان مایکرۆوەیڤی بەهێز بەکاردەهێنێت بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی هەڕەشەیەک لە پێشینەی کارەکانی هێزی دەریاییە.

 

مووشەکی هایپەرسۆنیک کە بە خێرایی پێنج هێندەی دەنگ یان خێراتر دەڕوات، تەحەدایەکی تایبەتە بۆ سیستەمی بەرگری ئەمریکا. ئەوان زۆر خێراتر لە موشەکە تەقلیدییەکان دەفڕن و وەک مووشەکی بالیستیک ڕێڕەوی پێشبینیکراو پەیڕەو ناکەن. تایبەتمەندییەک کە ناسینەوە و بەدواداچوونیان زۆر قورستر دەکات.

Back to top button