پەكەكە داوا لە پێشمەرگە دەكات پاشەكشە بكەن بۆ سنوری پێش رووخانی رژێمی بەعس

خواكوڕك

شاندێكی پارتی كرێكارانی كوردستان پاش سەردانی كردنیان بۆ سلێمانی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان، سەردانی بەغدا پایتەختی عێراقیان كرد، لەوێش لەگەڵ فەرماندە باڵاكانی حشدی شەعبی و جێگری سەرۆكی كۆمار ( نوری مالیكی) كۆبوونەتەوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دستی خواكوڕك كەوتووە، پاش كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان پەكەكە لەگەڵ مالیكی و كۆتلەی پەرلەمانی سەر بەمالیكی و فەرماندەی باڵای حشدی شەعبی لەبەغدا كۆبونەتەوە، پاشان سەردانی قەندیلیان كردووە، لەوێشەوە وا بریارە شاندەكە سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بكەن، لەگەڵ وەزارەتی ئیتڵاعات و جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و سوپای قودسی ئێرانی كۆببنەوە”.

سەعید حەسەن فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی سەر بە پەكەكە، بەئاژانسێكی ئێرانی راگەیاندووە،بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە سەربەخۆیی کوردستان نادەن و خۆیان بۆ شەڕێکی گەورە لە دژی پێشمەرگە ئامادە دەکەن، جەختیشی كردەوە كە پەکەکە بۆ پارێزگاریکردن لە عێراقیبوونی ئێزیدییەکان، چووەتە شنگال. هەروەها گوتی “دەیانویست خۆیان شنگال و تەلەعفەر و ناوچەکانی دیکە لە دەست داعش دەربهێنن و بیخەنە سەر هەرێمی کوردستان و دواتر دەوڵەتی سەربەخۆ ڕابگەیەنن، ئێمەش ئەوە قەبووڵ ناکەین”.

هەروەها ئەو فەرماندەیی پەكەكە بۆ ئاژانسەكە دەشلێت نەك تەنها شنگال بەڵكو پێویستە پێشمەرگە لەتەواوی ئەو ناوچانە بكشێتەوە بۆ پێش رووخاتی رژێمی بەعس، نابێت پێشمەرگە بەچەك خاكی عێراق داگیر بكات، بەبیانووی شەڕی داعش دەست بەسەر كەركووك و شنگال و ناوچەكە دا بگرێت و عێراق پارچە بكات”.

Back to top button