بکوژی پیاوەکەی نێو بازاڕی هەولێر دەستگیرکرا

 

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک لە ناو بازاڕی هەولێر کوژرا، پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: ئەو کەسەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازاڕ کەسێکی کوشت، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

پێشتر پۆلیسی هەولێر رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ شەممە 27/8/2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کۆڵانی ئارد فرۆشان پێش تەکییەی شێخ عبدالکریم، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا)، تەمەن 51 ساڵ، پیشە خاوەن مۆلیدە لەگەڕەکی مامۆستاییانی نوێ کوژراوە”.

ئاماژەشی بەوەدابوو کە بکەری تاوانەکە دوو کەس بوونە بەناوەکانی (س، ڕ) و (ڕ، ڕ) هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی دەگەڕێتەوە کە کوژراو دەکاتە کوڕی ئامۆزای بکوژ.

Back to top button