وەزارەتی دادی ئەمریکا: ئەو بەڵگەنامانەی ترەمپ لە ماڵەکەیدا شاردبوونیەوە، “زۆر نهێنی” بوون

وەزارەتی دادی ئەمریکا، لە نوێترین بەڵگەنامەیدا کەلەبارەی هەڵوتانە سەر ماڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، لەو هەڵمەتی پشکنینەی لە 8 ی ئابی ئەمساڵ، لە ماڵی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا ئەنجامدرا، دەستگیراوە بەسەر 11 کۆمەڵە تۆماری دەنگی، کە بەشێکیان “زۆر نهێنی”بون، بەو مانایەی دەکرا ببێتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی گەر ئاشکرابکرانایە، بە نهێنی و بەشێوەیەکی نایاسایی نایاسایی.

هاوکات، سەرچاوەیەک لە نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی (FBI)، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت رایگەیاندوە، لەو بەڵگەنامانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، 184 بەڵگەیان، نیشانەی “زۆر نهێنی”یان پێبوە و زانیاری پەیوەست بە بەرگری نیشتمانی لەخۆگرتووە، لەگەڵ ئەوەی لە کانونی دووەمی ئەمساڵ، 15 سندوقی لە تۆمارە حکومییەکان لەسەر داوای ئەرشیفی نیشتیمانییەوە گەڕاندبوەوە، بەڵام ژمارەیەک سندوق و تۆماری دیکەی لامابوەوە و کە تێبینی بە دەستنوسی ترەمپ لەسەربوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندوە، پشکنینی ماڵەکەی پاڵنەری سیاسی لەپشت بوە بەهۆی ئەوەی دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتو خۆی کاندید بکاتەوە.

Back to top button