وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌:هه‌ر هێزێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بێ ناشه‌رعی و نایاساییه‌.

خواكوڕك

به‌ڕێوبه‌ری ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت”هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزی شه‌رعی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگی حكومه‌تی هه‌رێمه‌.بۆیه‌ هه‌ر هێزێك به‌ده‌ربی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هێزێكی نایاسایی و ناشه‌رعی ده‌بێت.

هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوبه‌ری ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لەبارەی ناوونوسكردن بۆ حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان  بە كوردستان 24ی راگەیاندوه‌” وەزارەتی پێشمەرگە تاكە دامەزراوەی پەیوەنديدارە بە ھێزە چەكدارەكانی ھەرێم، بۆیە ھەر ھێزێك لەدەرەوەی ئەم وەزارەتە بێت، نایاسایی و ناشەرعيیە، و مامه‌ڵه‌ی نایاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێویسته‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگا به‌هیچ و كه‌س و لایه‌نێك نه‌ده‌ن هێز درووست بكه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

Back to top button