فازڵ میرانی هۆشداری له‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ عێراق ده‌دات

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی هۆشداری دەدات، لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە عێراق، هاوشێوەی شەڕی ناوخۆی لوبنان.

فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی زه‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ ناونیشانی “به‌ڵی بۆ گفتوگۆ نا بۆ شه‌ڕ” رایگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق هه‌یه‌، به‌جۆرێك له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی ناكۆكییه‌كان، دۆخی عێراق ئاڵۆز ده‌بێت و هاوشێوه‌ی جه‌نگی عێراق و ئێران له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو و شه‌ڕی ناوخۆیی لوبنان له‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو”.

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، شه‌ڕ باشترین ڕێگایه‌ بۆ به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵات و ئه‌م شه‌ڕه‌ش ئه‌گه‌ر ڕوبدات، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تێكه‌ كه‌ بێئاگایه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كان و ئاشنا نییه‌ به‌ سیاسه‌تی جیهانی، ئێمه‌ له‌ كوردستان ئاماده‌ نین بۆ سه‌ركێشییه‌ك كه‌ گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی بسوتێنێت یان زیان به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها هه‌رگیز قبوڵ ناكه‌ین سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌ك بین كه‌ پێشتر هۆشداریمان داوه‌ و پێداگریمان له‌سه‌ر كردبێت به‌ پێداگری له‌سه‌ر كردنی ناسنامه‌ لاوه‌كییه‌كان به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ناسنامه‌یی.

میرانی نووسیویەتی هێشتا پێمانوایە کەسی ژیر هەن و کاردەکەن بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەم دۆخەی پێشبینیی بۆ دەکەین، ئێمەش لە کوردستان هەوڵدەدەین ببینە توخمێک بۆ بەهێزکردنی عێراق، هەرچەندە خیانەتمان لێبکرێت و هەوڵی سووتاندنی خاکەکەمان بدرێت، هێشتا ئامادەکاری دەکەین بۆ بەرگریکردن لە ئێستا و داهاتوومان.

 

Back to top button