په‌رله‌مانتارێک لە وەڵامی کاروان گه‌زنه‌یی: مافیاگەری هۆكاری دۆخی خراپی دەروازەكانتانە

كاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری یەكێتی، لە دوایین لێدوانی‌دا بەبێ هۆكار، چەندان تۆمەت و زانیاریی درۆی بۆ دەروازە سنوورییەكانی هەولێر و دهۆك هەڵبەستووە، تاوەكوو پەشێویی حاڵی دەروازەكانی سنووری سلێمانی بشارێتەوە لەوەڵامی لێدوانەکەشی په‌رله‌مانتارێکی پارتی دیموکراتی كوردستان، دەڵێ: به‌پێی به‌ڵگه‌کان گه‌ندەڵییەكی زۆر له سلێمانی هه‌یه، مافیاگه‌ری و نایه‌کسانی لە سلێمانی هۆكاری دۆخی خراپی دەروازەكانتانە .
مه‌لا جیهان حه‌سه‌ن، گوتی: ”هه‌موو مانگێک به ده‌ستی ئەنقه‌ست له سلێمانییه‌وه گرفت بۆ مووچه دروست ده‌کرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێ بوونه‌ته مافیا و له‌وێ رێگری لە مافیاگەرایی نه‌گیراوه. له‌ناو سلێمانی مافیا دروست بووه، ئه‌وه‌تا بزانن داهاتی ناوخۆ له سلێمانی چی لێ هاتووه و پاره بۆ خەزێنەی حكوومەت ناگه‌ڕێته‌وه، ”
راشیگەیاند:” به‌ڵگه‌مان هه‌یه له سنووری سلێمانی كەلوپەلی قاچاغ و ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر دێته ژووره‌وه، بۆیه نامانه‌وێت ئه‌مه هه‌بێت،
دەشلێت:” ئه‌وه‌تا له سنووری هه‌ولێر و دهۆک بزانه کاره‌کان چۆنن و چۆن به دامه‌زاروه‌یی کار ده‌کرێت، كەچی له سلێمانی ئەو پاره‌یەی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکوومه‌ت دروست نییه و درۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت ده‌که‌ن، قسه‌کانی کاروان گه‌زنه‌یی جۆرێکن له حه‌ساده‌ت و چاوداخستن له به‌رامبه‌ر کاره‌کانی هه‌ولێر.“
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کە بۆ باس‌نیوز قسەی کردووە گوتووشیەتی: ”ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌یکه‌ن، جگه له به‌رژه‌وه‌ندیی كەسی، که خۆیان به‌شێکن له‌و گرووپه، ئیتر ئه‌و قسانه ده‌کەن، به‌ڵگه‌مان هه‌یه به‌ڤیدیۆ، باش ده‌زانین و کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین و ناهێڵێن بۆیان بچێته سه‌ر، که داهاتی سلێمانی چۆن ده‌برێت بۆ كەس و گرووپ، به‌پێی به‌ڵگه‌کان گه‌ندەڵییەكی زۆر له سلێمانی هه‌یه، مافیاگه‌ری و نایه‌کسانی لە سلێمانی هه‌یه، خه‌ڵکێک لەناویاندا بوونه‌ته رێگر له چاکسازی و بوونه‌ته دوژمنی گه‌لی خۆیان، به‌ڵگه‌مان هه‌یه له زۆر شوێنی لای ئەوان قاچاغچی بە مرۆڤ و ده‌رمان و مه‌وادی کیمیایی ده‌کرێت، نامانه‌وێت جارێ باسی بکه‌ین.“