سەركردەیەكی یەكێتی: ئێمە دەوڵەت نین تا بارزانی واز لە كورسی سەرۆكایەتی بهێنێت لەم قوناغە

خواكوڕك

فەرەیدون عەبدولقادر ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە دیمانەیەكی میدیایی دا دەلێت ئەگەر كاك مەسعود بارزانی واز لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بهێنێت، من دەچم تەكلیفی لێدەكەم كەواز لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نەهێنێت”.

عەبدالقادر دەشلێت، من بۆ ئەوە دەچمە لای بارزانی تا بلێم واز لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نەهێنێت، چونكە كاك مەسعود بارزانی پیاوی قۆناغەكەیە و بەدیلی نیە، ئێمەش دەوڵەت نین تا وەكو دەوڵەت هەڵسوكەوت بكەین، بۆیە نابێت بارزانی لەو قۆناغەدا واز لە پۆستەكەی بهێنێت”.

 

Back to top button