سەركردەیەكی هەسەدە لە رۆژئاوای كوردستان بە هۆی هەڕەشەكانی پەكەكە ریزەكانی هەسەدەی جێ هێشتوو خۆی گەیاندە پاریس
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/08/78-scaled.jpg)
دوای ئەوەی بەشێك لە سەركردەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك لە رۆژئاوای كوردستان رایانگەیاند بووە كە لەشكركێشی و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا بە هۆی سیاسەتی هەڵەی پەكەكەیە، لە ئێستادا پەكەكە هەڕەشە لەچەند سەركردەیەكی هێزەكانی هەسەدە دەكات و بە هۆیەوە چەند سەركردەیەك ریزەكانی هەسەدە جێ دەهێڵن و چوونەتە ئەورووپا.
بە پێی زانیارییەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك پۆلات جان كە بە كەسی دووەمی نێو ریزەكانی هەسەدە دادەنرێت و دەستەڕاستی مەزلوم عەبدی بوو، لە ماوەی رابردوو لەگەڵ هاوپەیمانان واژووی لەسەر رێككەوتنێك كردووە كە چیتر ئاڵا‌و وێنەی ئۆجەلان لە رۆژئاوا لەسەر دام و دەزگا میریەكان بەرز نەكرێنەوە، دوای رێككەوتنەكە پەكەكە هەڕەشەی لەو سەركردەیەكردووە.
سەرچاوەی زانیارییەكانی خواكوڕك زیاتر روونی كردەوە: سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه داوایان لە پۆلات جان كردووه كه سه‌ردانی قه‌ندیل بكات، به‌ڵام ئه‌و به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌وه نه‌چووه، هۆكاری بانگهێشتنه‌كه‌یش دوای ئه‌وه بووه كه پۆلات جان په‌یماننامه‌یه‌كی واژووكردووه و به‌ڵێنی به هاوپه‌یمانان داوه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئاڵای په‌كه‌كه و وێنه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ڕۆژئاوا به‌رز نه‌كرێته‌وه و بیانوو له‌و ڕێگه‌یه‌وه نه‌درێته ده‌ست توركیا بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی تری داگیركاری بكاته سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی پۆلات جان دەیزانی بانگهێشتكردنی بۆ قەندیل بە مەبەستی لێپێچینەوە و سزادان بوووە پۆلات جان ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه چاره‌نووسی هاوشێوه‌ی جوان ئیبراهیم و دوزدار حه‌مۆ و فه‌رهاد دێریك و ئه‌وانی تر بێ و له‌ناوی ببه‌ن و كۆتایی به ژیانی بهێنن، بۆیە داواكەی رەتكردووەتەوە.
هەروەها گوتیشی پۆلات جان بە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی په‌نای بردووه‌ته به‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی فەڕه‌نسا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و داوای په‌نابه‌ری سیاسی له فڕه‌نسا كردووه، داواكه‌ی قبووڵكراوه و ده‌سبه‌جێ به فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بۆ ئوردن گوێزراوه‌ته‌وه و له‌وێوه‌یش به فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی گه‌یشتووه‌ته پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا.