بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بە گوژمەی 20 ملیار دینار پێداویستی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەکرێت

بە بڕياری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەی 20 ملیار دینار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوەندەکانی خوێندن تەرخان دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کردووە تێیدا هاتووە کە “بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی 20 ملیار دینار پێداویستی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەکرێت.”

لە نووسراوەکە جەخت کراوە کە پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:-

– دابەشکردنی ئەم کەلوپەلانە تەنیا بۆ ناوەندەکانی خوێندنە نەک دیوانی پەروەردەکان.

– کەلوپەلەکان لە ڕێکەوتی جیاواز جیاواز دەگەنە وەزارەت کە لە ڕێکەوتی 10ـی 09ـی 2022 دەگەنە وەزارەت.

– لە دابەشکردندا دەبێت بەتەواوی پابەندبن بەو ڕێکارانە لە هاوپێچی نووسراوەکەدا هاتووە.

وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوەکە کەلوپەلەکانی خستووەتەڕوو وەک لەم نووسراوە هاتووە:-

Back to top button