ئەگەری زیندووکردنەوەی تازە مردووەکان ، نوێترین داهێنانی پزیشکییە

پرۆسه‌ی گۆڕینی خوێنی مردوو به‌ ئاوی روونی خوێیاوی پێده‌چێت ببێته‌ هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان بۆ گیانی که‌سانی تازه‌ مردوو.
زۆرێک له‌ پسپۆڕان رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک خوێن ده‌وه‌ستێت، دڵ ده‌وه‌ستێت، مێشک ده‌وه‌ستێت له‌ کارکردن، که‌سه‌که‌ به‌ مردوو ئەژمار دەکرێت .
. زۆرینه‌ی زانایانیش رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ دۆخی وه‌ستانی ئه‌و سیانه‌دا هیچ چاره‌سه‌رێک نییه‌ بۆ که‌سه‌که‌، به‌ڵام هه‌ندێک زانا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامێکی پێشبینی نه‌کراو.
پرۆسه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌که‌ که‌ جه‌سته‌که‌ له‌ خوێن به‌تاڵ ده‌کرێته‌وه‌و ده‌خرێته‌ 20 پله‌ی گه‌رمی ژێر سفره‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌جۆرێک ئاویی روونی خوێیاوی تێده‌کرێت.
دوای ئه‌وه‌ی جه‌سته‌که‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، خوێنی تێده‌کرێت. کاتێک خوێن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو جه‌سته‌که‌، ره‌نگی ده‌گۆڕێت بۆ په‌مه‌یی. کاتێک پله‌ی گه‌رمیی له‌ش ده‌گاته‌ 30 پله‌، دڵ یه‌کجار لێده‌دات، دواتر له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌دا ده‌ست به‌ لێدانه‌وه‌ ده‌کات. به‌جۆرێک ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو جه‌سته‌که‌، ئێستا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌لایه‌ن دکتۆره‌ ئه‌مریکییه‌کانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان تاقیکراوه‌ته‌وه
Back to top button