داوا دەکرێت ئیسرائیل خۆی بۆڕووبەڕووبوونەی سەربازی لەگەڵ ئێران ئامادە بکات
کاربەدەستانی پێشووی ئیتلاعاتی ئیسرائیل هۆشدارییان داوە کە سوپای ئەو وڵاتە دەبێ دەستبەجێ خۆی بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران و گرووپەکانی لە ناوچەکە ئامادە بکات.
ئەمۆس گیلاد، بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی کاروباری سیاسی-سەربازی لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل و عەمید یەعکۆڤ ئەمیدرۆر، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گۆڤاری “ئیسرائیل هوم” ئەمەیان ڕاگەیاند و زیادیان کرد، کە… ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەروەها گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە بەهێز دەکات…
ئەمۆس گیلاد هەڕەشەی ڕژێمی ئێرانی بە هەڕەشەی ستراتیجی دژ بە ئیسرائیل ناوبرد. ناوبراو ڕایگه یاندووه که ڕژیمی ئێران سه رچاوه ی گه وره بۆ په ره پێدانی توانا مووشەکییەکانی خۆی ته رخان ده کات.
ئامۆس گیلاد بیری هێنایەوە کە ڕژێمی ئێران لە لوبنان جگە لە توانای تیرۆریستی و ئەلیکترۆنی، 150 هەزار مووشەک و مووشەکی دوور مەودای هەیە کە هەموو ئەمانە ئامانجیان ئیسرائیلە.