د. فوئاد حوسێن سەردانی تاران دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 29-8-2022، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆککۆماری ئێران کۆدەبێتەوە.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکانی د. فوئاد حوسێن لە تاران لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : باس لە دۆخی ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا دەکرێت. هەروەها باس لە نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی زلهێز دەکرێت.
رۆژی 13-4-2022، کۆتا جار بوو کە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تارانی کرد، لە سەردانەکەدا پەیوەندییە دوو قۆڵیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی نێوان بەغدا و تارانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێکرد.