د.محمد خورشید:پێشمه‌رگه ئاڵای كوردستانی لە كه‌ركوك بەرز كردەوە و ئێستا ئاڵاكە دەشەكێتەوە له هه‌موو شوێنێك.
خواكوڕك
بەرپرسی لقی 3ی پارتی لە كەركووك ڕایده‌گه‌ێنێت” ئێستا ئاڵای کوردستان لە هەموو سنووری کەرکووک هەڵکراوە و تەنیا ماوە بەفەرمی بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگاری کەرکووک داوای لە ئەنجوومەنی پارێزگا کردووە، له ته‌نیشت ئاڵای عێراقدا ئاڵای کوردستانیش هەڵبدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ڕێكارێك ده‌گیرێته به‌ر.
پاش ده‌رچونی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان به فه‌رمی له شاری كه‌ركوك له لایه‌ن پارێزگاری شاره‌كه و ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانی، به‌رپرسی لقی 3ی پارتی له كه‌ركوك به ماڵپه‌ڕی پارتی ڕاگه‌یاندوه” لە ڕۆژانی ڕابردوودا (د. نەجمەدین كەریم)، پارێزگاری كەركووك، نووسراوێكی ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كرد و داوای كرد ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیارێك دەربكات، کە ته‌نیشت ئاڵای عێراقدا ئاڵای كوردستانیش لە سەرجەم دامودەزگاكانی ئەم پارێزگایەدا دابنرێت. بەڵام بەشێكی سەركردەکانی عەرەب و توركمان لە شارەكەدا كەوتوونەتە خۆ و لێدوانی ئاگرین دەدەن. خۆ دەبوو، ئەوان لەبری ئەم قسانە لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا و لایەنە كوردییەكان كۆببونایەتەوە و بە گفتوگۆ ڕای خۆیان دەربڕیبا، نەوەك ئەو لێدوانە ئاگرینانە بدەن.”
د. محەمەد خورشید’ زیاتر گوتویه‌تی”‘ئەمە پێشنیاریكە و بە ئەنجوومەنی پارێزگا دراوە، نوێنەری توركمان و نوێنەری عەرەب و سەرجەم لایەنەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگادا هەن و لەوێدا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و یەكلایی دەبێتەوە، هه‌روه‌ها لە دەستووری عێراقدا كەركووك وەک ناوچەیەكی كێشەلەسەر دەستنیشان كراوە. بەڵام هێزی پێشمەرگە بەبێ جیاوازی ئەم شارەی لە چنگی تیرۆریستان پاراست و ئاڵای كوردستانی لە سەرجەم سنووری ئەم شارەدا بەرز كردەوە و ئێستا ئاڵاكە دەشەكێتەوە. خۆ تەنیا كورد لە كەركووك كوردستانی نییە، بەڵكو كەركووك بە هەموو نەتەوە و پێكهاتەکانییەوە ناوچەیەكی كوردستانییە. خۆ ئاڵای كوردستان لەمێژە لە كەركووك هەڵكراوە و تەنیا ماوە بەفەرمی لە فەرمانگەكاندا دابندرێت و ئەنجوومەنی پارێزگا بەفەرمی بڕیاری لەسەر بدات.”
(د. محەمەد خورشید) له كۆتایدا ئه‌وه‌شی گوتوه ”به‌شی زۆری خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمن، پێیان باشه ككه‌ركوك به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ڕووی ئیداری و كارگێری یه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم.