خەرجکردنی دوو جۆر دەرماڵە بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە بەپێی ھەندێک رێنمایی ڕاگیرابوو جارێکی دیکە دەرماڵەیان بۆ خەرج دەکرێته‌وه‌.

 

رێڤینگ ھروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رایگه‌یاند: “بەپێی یاسا دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرێت، بەڵام لەکاتی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی بەھەندێک رێنمایی دەرماڵەکان وەستابوون و ئێستا جارێکی دیکە وەکو مافێکی یاسایی دەرماڵەکانیان بۆ خەرج دەکرێتەوە”.

 

رێڤینگ ھروری، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه‌: “ئەو دەرماڵەیە ھی خێزان و بڕوانامەیە و لەمەودوا بۆیان خەرج دەکرێت، چونکە ئەوە مافی پێشمەرگەیە کە ئەو دەرماڵەیان پێبدرێت و بڕیاردراوە کە دەرماڵەیان بۆ خەرج بکرێتەوە و کاری لەسەر دەکرێت، چونکە ئێستا دۆخەکە لەبارە بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە بۆ ھێزی پێشمەرگە”.

Back to top button