چەمچەماڵ: هێزێكی چەكداری یەكێتی دوو پێشمەرگەی پارتی یان ڕفاند
لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ، هێزێكی چەكداری سەر بە یەكێتی، دوو پێشمەرگەی پارتییان رفاندووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رای گەیاند:” ئەمڕۆ كاتژمیر ١١ی پێشنیوەڕۆ، لە گەڕەكی بناری مەقانی شارۆچكەی چەمچەماڵ، هێزێكی چەكداری سەر بە یەكێتی، سەرەتا بە سێ ئۆتۆمبێلی میك زەمینی، پێشمەرگەیەكی سەر بە لیستی زەردی یەكەی مەشقی بنكەی مەندیلەیان رفاندووە كە ناوی (هاوكار تاهیر عومەر)، دوایریش لە سەر رێگەی چەمچەماڵ – كەركووك لەنزیك پردی مامەڕیشە، پێشمەرگەیەكی تری پارتییان بە ناوی (ئەحمەد تاهیر عومەر)ەوە رفاندووە، كە هەر برای (هاوكار تاهیر عومەرە) و پلەی سەربازییەكەی نەقیبە و كەمئەندامی سەنگەرە و لە داستانی بەرگریی پردێدا بریندار بووە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد کە تا ئێستا چارەنووسی ئەو دوو پێشمەرگەیە نادیارە.