وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:  ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق بۆ ئێمە گرنگە

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایگەیاند ، راپۆرتەکانی تایبەت بەو دۆخە جێگەی نیگەرانین و نابێت ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق بخرێتە مەترسییەوە. دەشڵێت: “بەکارهێنانی تووندوتیژی سەرکۆنە دەکەین.”

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو ڕاگەیاندراوەدا ، داوای دیالۆگ لە لایەنەکان دەکات و دەڵێت، دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان ئارام بن. دەشڵێت: “خۆپێشاندانی ئاشتییانە بنەمایەکی سەرەکیی هەموو دیموکراسییەکانە، بەڵام دەبێت خۆپێشاندەرانی عێراقیش رێز لە موڵک و دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق بگرن.”

Back to top button