ململانێی بەغدا زیاتر لە 20 کوژراوی لێکەوتەوە

دوای راگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوەی موقتەدا سەدر، شەوی ڕابردوو ، شەڕ و پێكدادانی قورس لە بەغدا بەردەوام بوو و ژمارەی قوربانیانیش گەیشتە نزیكەی 20 كەس.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا نووسیویەتی، لەگەڵ هاتنی شەودا دەنگی تەقەی دۆشکە و تەقینەوەی بەردەوام لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەنگی دایەوە کە ناوەندی دامەزراوە حکومی و دیپلۆماسییەکانە.
هەروەها ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە بڵاویکردەوە کە ناوچەی سەوزی بەغدا بە هاوەن کراوەتە ئامانج.
ئەم ئاژانسە دەڵێ لانیکەم حەوت هاوەن بەر ناوچەی سەوز کەوتووە و تا ئێستاش ڕوون نییە کێ بەرپرسیار بووە.