ئالووسی: رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی چاویان لەسەر سەرۆك بارزانییە و عێراقییەكانیش چاویان لە كوردستانە وەك ماڵێكی ئارام

سەرۆكی حزبی ئوممەی عێراقی دەڵێت: رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی چاویان لەسەر سەرۆك بارزانییە و عێراقییەكانیش چاویان لە كوردستانە وەك ماڵێكی ئارام.

 

لە تویتێكدا، میسال ئالووسی، سەرۆكی حزبی ئوممەی عێراقی نووسیوویەتی، بە سەرنجدان لە دیمەنی سەدرییەكان و حكوومەتی عێراق لە لایەك و دەوڵەتی قووڵ و میلیشیاكان لە لایەكی دیكە، هەروەها دابەشبوونی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نێوان توندڕەو و عاقڵمەندەكان، هەردوو لایەنەكان چاویان لەسەر سەرۆك بارزانییە بۆ ڕزگاركردنی بەغدا.”

سەرۆکی حزبی ئوممەی عێراقی هەروەها نووسیوویەتی:”  عێراقییەكانیش چاویان لەسەر كوردستانە وەك ماڵێكی ئارام، تاوەكوو پێشوازی لەوانە بكات كە ڕقیان لە چەك و كوشتار دەبێتەوە.”

 

Back to top button