هاوپەیمانی عەرەبی لەیەمەن گەمارۆی ئێرانیان داوە
خواكوڕك
لە میانەی بەردەوامی ئاڵۆزیەکانی یەمەن و ڕوبەڕوو بونەوە تیرۆر لەو وڵاتە،هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بەردەوامن لە بە ئامانج گرتنی چەکدارە حوسیەکان”.
لە هەڵمەتێکدا کە ٥ بنکەی چەکدارە حوسیەکانی کردە ئامانج زیاتر لە ٤۲ چەکداری حوسیەکان لە یەمەن کوژران کە چەند سەرکردەیەکی مەیدانیان لە نێودایە”.
لە شاری تەعز کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزی حوسیەکانە هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی توانیان پێنج مۆڵگەی حوسیەکان بۆردومان بکەن و بەپێی سەرچاوەکان ئەمین حەمدان کە سەرکردەیەکی دیاری حوسیەکانە بەهۆی بۆردومانەکانەوە کوژراوە”.
هاوکات سەرچاوەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە عەبدە ئەلجوندی یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبی کۆنگرەی عەلی عبدووڵا صاڵح بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕزگاری بووە ئەوەش لە ئەنجامی گۆڕینی شوێنی ئەو سەرکردە.